وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکات

سبەی پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دەگاتە ئەنقەرە و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات و بابەتی سەرەكی دیدارەكانیشی داوای راگرتنی ئۆپەرسیۆنی عەفرین دەبێ.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا،ڕیکس تیلەرسن لە میانی سەردانەکەی لە ١٥-١٦ی شوبات بۆ تورکیا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکاندا تاوتوێی پرسە دوو قۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەکرێت و لەبارەی پرسە نێودەوڵەتییەکانیش ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکرێت.

پێشبینی دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا تیلەرسن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکۆماری تورکیاش کۆبێتەوە و راستەوخۆ داوای راگرتنی شەڕی عەفرینی لێ بكات.



PM:09:59:14/02/2018