به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ناو بازاڕی شاری هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه ڕووداوێكی به‌رنامه بۆ دارێژراو بێت.
د. تارق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه ڕایگەیاند "ئه‌و ڕووداوه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو بازاڕی شاری هه‌ولێر ڕوویداوه ڕووداوێكی سرووشتی بووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌بۆدارێژراو نه‌بووه، كه تیادا چه‌ند گه‌نجێكی كورد و عه‌ره‌ب ئاڵۆزیی له‌نێوانیان درووست بووه و به‌شه‌ڕ هاتوون، ڕووداوه‌كه هاوشێوه‌ی هه‌ر ڕووداوێكی دیكه‌ی نێوان كورد و كورد یان عه‌ره‌ب و عه‌ره‌ب یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه و هاوشێوه‌ی هه‌ر شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كی دیكه‌یه كه ڕۆژانه ڕوو ده‌دات".
وتیشی "ئه‌و گه‌نجه عه‌ره‌بانه له‌گه‌ڵ گروپێكی گه‌شتیاری له شاری به‌سڕای باشووری عێراقه‌وه بۆ گه‌شت هاتوونه‌ته هه‌ولێر و به‌پێی گوته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی كۆمپانیاكه هۆكاری ئاڵۆزییه‌كه گه‌نجه عه‌ره‌به‌كان بوونه كه چه‌ند دروشم و قسه‌یه‌كیان گوتووه و دواتر كاردانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كوردی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان كۆتاییان به گرژییه‌كه هێناوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ڕوونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌كیان سكاڵایان هه‌یه ده‌توانن سكاڵای له دادگا تۆمار بكه‌ن و دادوه‌ریش فه‌رمانی گرتن بۆ لایه‌نی داوالێكراو ده‌ربكات و دواتر پۆلیس به‌كاری خۆی هه‌ڵده‌ستێت و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات هێزه‌كانی ئاسایشی هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سانێك كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ربچێت.
د. تارق نووری داواشی كرد كه ڕووداوه‌كه نه‌خرێته قالبێكی سیاسییه‌وه و جه‌ختیكرده‌وه كه ڕووداوێكی سرووشتی و نه‌خوازراو بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی شوباتی 2018 له‌ناو بازاڕی شاری هه‌ولێر گرژی‌و ئاڵۆزی له‌نێوان چەند گه‌نجێکی عه‌ره‌ب و ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كورد ڕووده‌دات و دواتر ڤیدیۆی ڕووداوه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.