هێزەکانی ئاسایش دەگەڕێنەوە بۆ خانەقین

هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی هەرێم ( یەکێتی ) دەگەڕێنەوە بۆ نێو شاری خانەقین و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەشداری چەسپاندنی ئارامی شارەکە دەکەن.

عەقید دیار شەوكەت، بەرێوەبەری پۆلیسی خانەقین سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە (كەركوك ناو)ی راگەیاندووە"بڵاوەپێكردنی هێزەكانی ئاسایش لە خانەقین بە ئاگاداری وەزیری ناوخۆی عیراقە لە پێناو پاراستنی ئەمنییەتی شارۆچكەكە بە هەمانگی هەموو هێزەكان".

گەڕانەوەی ئاسایش لە چەند رۆژی رابردوودا، دوابەدوای روداوەكەی شەوی پێنجشەممە 8-2ی ئەمساڵ بوو، كاتێك حەوت گەنج بە دەستڕێژی گولە لە گەڕەكی بەختیاری خانەقین كوژران و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

عەقید دیار شەوكەت، بەرێوەبەری پۆلیسی خانەقین سەر بە وەزارەتی ناوخۆی دەڵێت "بڵاوەپێكردنی هێزەكانی ئاسایش لە خانەقین بە ئاگاداری وەزیری ناوخۆی عیراقە لە پێناو پاراستنی ئەمنییەتی شارۆچكەكە بە هەمانگی هەموو هێزەكان".

ئەوەشی رونكردەوە هەموو هێزەكانی سەر بەهەرێمی كوردستان و هێزە ئەمنییەكانی تری ناو خانەقین، "لە ژێر دەسەڵاتی ئێمەدایە وەكو بەرێوبەری پۆلیسی خانەقین، جموجۆڵ و ئەركەكانیان بە هەمانگییە".

لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە شاری خانەقین و سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان كەوتوونەتە ژێر دەستی هێزە عیراقییەكان.



AM:10:09:15/02/2018