پارتی لەبارەی کەرکوکەوە دوابڕیاریدا

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند پارتی لە کەرکووک بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان ناکات.

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند "لە کەرکووک بەشداری لەھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکەین، چونکە پارتی داوای لەلایەنە سیاسییەکانی دیکە کرد بەیەک لیست بەشدار بن، بەڵام ئەو یەک لیستییە دروست نەبوو".

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە کە لیستی کاندیدەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوچەکانی تر تەواو کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە رادەستی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراقی دەکەن.

١٢ مانگی ئایار ٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و کورد بەچەند لیستێکی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن دەکات.



PM:04:42:15/02/2018