کەش و هەوای چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیەندرا

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای چوار رۆژی داھاتووی شارەکانی ھەرێمی کوردستان بە گشتی، بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراقی، رۆژی ھەینی 16ی شوبات ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، ھەروەھا ئەگەری روودانی ھەورە بروسکەش ھەیە.

ھەروەک دەستەکە پێشبینی کردووە، رۆژی شەممەی داھاتوو ئاسمان بە ھەمان شێوەی رۆژی رابردوو ھەوریی دەبێت و ئەگەری روودانی ھەورە بروسکەش دەبێت، جگە لەوەی ئەگەر ھەیە بارانێکی توند دەبارێت و لە پارێزگای دھۆکیش باران بەخوڕ دەبارێت.

لە رۆژی یەکشەممەشدا ئاسمان بە ھەمان شێوە ھەوریی دەبێت و ھەورە بروسکەش روو دەدات و چاوەڕێی بارانی بەخوڕیش دەکرێت.

لە رۆژ دووشەمەشدا، دەستەکە پێشبینی کردووە، ئاسمان ھەوریی دەبێت و بارانیش دەبارێت، بە تایبەت لە پارێزگای سلێمانی.



PM:04:51:15/02/2018