سپی ناوی کاندیدەکانی لیستی نیشتمان لە کەرکوک بلآودەکاتەوە
سپی ناوی ژمارەیەک کاندیدی لیستی نیشتمانی کەرکوک کە لە گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی پێکدێت بلآودەکاتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، سەرۆکی لیستەکە دراوە بە کاندیدێکی گۆڕان.
سپی زانیوویەتی کە لیستەکە ٧ کاندیدی هەیە، سەرۆکی لیستەکە پێکدێت لە د. محەمەد شوانی کاندیدی گۆڕان، هەروەها گۆڕان کاندێدێکی خانمیی هەیە بەناوی ئارا.
هەروەها لسیتی هاوپەیمانی بۆ دیموکراتی و دادپەروەری کە بە لیستی بەرهەم ساڵح ناسراوە، سێ کاندیدی هەیە، لەنێویاندا عەبدولرەحمان خەلیفە، د. فائزە، کاندیدن.
هەروەها کۆمەڵی ئیسلامی دوو کاندیدی هەیە.
PM:09:32:15/02/2018