پارتی بایکۆتی هەڵبژاردن لە کەرکوک دەکات

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرای کرد کە پارتی لە کەرکووک بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان ناکات.
 
خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند "لە کەرکووک بەشداری لەھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکەین، چونکە پارتی داوای لەلایەنە سیاسییەکانی دیکە کرد بەیەک لیست بەشدار بن، بەڵام ئەو یەک لیستییە دروست نەبوو".
 
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکراشی کردووە، کە لیستی کاندیدەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوچەکانی تر تەواو کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/2/2018 رادەستی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن.
 
بڕیارە لە 12ی ئایاری ساڵی 2018، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.



PM:10:41:15/02/2018