لە شاری کۆیە و لە دوو ڕووداوی کۆمەڵایەتیدا، چەند ھاووڵاتیەک بریندار بوون و سووتان، پۆلیسیش ووردەکاری ڕووداوەکە ئاشکرادەکات.
شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، ڕاگەیاند "شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکێکی شاری کۆیە بەھۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان دووکاندارێک و ماڵێکی نزیک ئەو دووکانە، شەڕ دروست دەبێت و بەھۆیەوە چوار کەس بریندار بوون، کە برینی ژمارەیەکیان سەختە".
دەشڵێت: "ھاوکات بەھۆکارێکی نادیارەوە ھەر لە شاری کۆیە، ژنێک خۆی سووتاند، کە 60%ی جەستەی سووتاوە و لەکاتی ھەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی، ھاوسەرەکەشی بەشێکی زۆری جەستەی سووتا".
باسی لەوەش کرد، کە ئێستا بریندار و سووتاوەکان لەژێر چاودێریی تەندروستیدان و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکان دەست پێ کردووە.