دوێنێ بۆ جارێکی دیکە فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی شارۆچکەی ڕاجۆ-یان کرد لە سنوری عەفرین و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک شەهید بوو.
دوێنێ لە ٢٧-هەمین ڕۆژی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین، وەک لە گرتە ڤیدێۆیەکەدا دەردەکەوێت سوپای تورک گوندی مامالیی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی بە چڕی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک بەناوی محەمەد حەسەن بەرازییە و تەمەنی ٥٥ ساڵە.
بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین تا ئێستا زیاتر لە ١٨٠ هاوڵاتیی مەدەنی شەهید بوون ٤٠٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.