"سپی" ناوی کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر بڵاودەکاتەوە

دوای بڵاوکردنەوەی لیستی کاندیدانی زۆرینەی لایەنە سیاسیەکان لەلایەن ماڵپەڕەکەمانەوە، "سپی"ی ناوی کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر ئاشکرادەکات.


بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی باڵاوە دەست "سپی" کەوتووە لیستی کاندیدانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر 12 کاندیدە.

پێشتریش "سپی" وەک یەکەم دەزگای میدیایی ئەوەی ئاشکراکرد کە یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وەک سەرۆکی لیستی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کاوە محەمەد، سەرۆکی لیستی گۆڕانە لە هەولێر.

ناوی کاندیدەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر:

1ـ کاوە محمد مولود
2ـ بشدار حسن اسماعیل
3ـ هێڤی هیاف بکر
4ـ شێرکۆ رحمن حمە ساڵح
5ـ محسن عبدالرحمن احمد
6ـ گیلان سلیمان علی
7ـ سردار عمر سورچی
8ـ سیویل عثمان احمد
9ـ سیامند عبدالخالق اسعد
10ـ پەیام عبداللە محمد
11ـ رازاو ولی مصطفی
12ـ عبدالرحمن عمر اسماعیل



PM:01:22:16/02/2018