خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکرد

لەشاری سلێمانی لەلایەن تەڤگەری ئازادی و ژمارەیەك لەچالاكوانان خۆپیشاندانێک سازکرا و داوای ئازادی بۆ ئۆجەلان دەکەن.

تەڤگەری ئازادی و ژمارەیەك لەچالاكوانان و چین و توێژەكان لەسەهۆڵەكەی شاری سلێمانی گردبونەوەیەكیان ئەنجامدا و لەئێستادا بەڕێپێوان بەرەو باخی گشتی دەڕۆن.

خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمی ئازادی بۆ ئۆجەلان و داوای دەستەجێ راگرتنی پەلامارەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان و عەفرین دەڵێنەوە.

جەختیشدەكەنەوە، دەبێت توركیا رێگە بەپارێزەران بدات سەردانی ئیمراڵی بكەن و چاویان بەئۆجەلان بكەوێت و گۆشەگیرییەكەی كۆتایی پێ بهێندرێت.

ئەمرۆ 16ی شوباتی 2018، 19 ساڵ بەسەر دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان  تێپەڕدەبێت.



PM:03:32:16/02/2018