یانەی ریاڵ مەدرید یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی لەدەستدا


بۆ یاریەکەی بەرامبەر بە یانەی ریاڵ بیتس لە خولی ئیسپانیا کە رۆژی یەکشەممە بەڕێوە دەچێت، یانەی ریاڵ مەدرید یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی کە تۆنی کرۆسی ئەڵمانییە، توشی پێکان دەبێت و ئەمڕۆ نەیتوانی راهێنان بکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردەوە کرۆس لە ئەژنۆیدا توشی پێکان بووەو بە پێی پشکنینە سەرەتاییەکان بەشداری یاریەکەی ریاڵ بیتس ناکات و بۆ یاریەکەی پاریس سانجێڕمانیش گومانی بەشداریکردنی هەیە، کە ئەم یارییە لە ٦ی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

کرۆس یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید و لە یاری پاریس سانجێڕمان دەورێکی گرنگی هەبوو لە بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر بەو یانە فەرەنسییە.



PM:08:18:16/02/2018