باشترین یاریزانی ئەم هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەکان دیاریکرا


پێگەی رەسمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا باشترین یاریزانی چوار یاریەکەی ئەم هەفتەی چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای دیاری کردوو یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ سادۆ مانی وەکوو باشترین دیاری کردووە.

مانی توانی پێش هەریەکە لە مارسێلۆ و گۆندۆگان و ئیریکسنی یاریزانی یانەی تۆتنهام بکەوێت و لە %٥٧ی دەنگەکان بە دەست بێنێت کە ئەم یاریزانە توانیبوی ٣ گۆڵ لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بکات و بردنەوە بۆ یانەکەی ٥-٠ بە دەست بێنێت .




PM:08:22:16/02/2018