پۆلسی هەولێر گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە كە تیایدا دیمەنی چەند گەنجێك دەردەكەوێت كە هەڵدەكوتنە سەر مەساجێك لە عەنكاوە و بەو هۆیەشەوە ئەو كەسانە سزا دراون.
بەپێی دانپیانانی ئەو گەنجە سزادراوانە ، لە ژێر كاریگەریی مادە كهولیەكان ئەو كارەیان كردوە و یەكێك لە گەنجەكان دەڵێت سەرخۆش بوین.
بەپێی دانپێدانانی یەكێك لەو سزادراوانە، لەگەڵ خاوەنی مەساجەكە بووە بە شەڕیان، دوو چەكی دەمانچەیان پێبووە و بە زۆر داوای پارەیان لە خاوەنەکەی کردووە.
هاوكات ئەوەش دەخەنەروو كە پێشتر سەردانی ئەو مەساجەیان كردوە، جگە لە كاری شێلان كاری سێكسیشیان ئەنجامداوە.