کورد بلۆکی نەوتی پەڵکانەی لەدەستدا

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە هەرێمی کوردستان کێڵگەی نەوتی پەڵکانەی لەدەستدا.

سالار مەحمود پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "کورد بلۆکی نەوتی پەڵکانەی لەدەستدا بەبیانووی پەلاماردانی ئەو هێزە ناسنامە نادیارەی لە پشتی کفری_ خورماتوو جێگیرکران، سوپای عێراق کێڵگەی نەوتی (پەڵکانە)ی کۆنترۆڵ کردو دەستی بەسەردا گرت".

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی دەڵێت " بلۆكی نەوتی پەڵکانە ده‌كه‌وێته‌ نێوان شاری دوزخورماتو و ناحیه‌ی جه‌باره‌ و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و قه‌زایه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ناوچه‌یه‌کی جێناکۆکە و به‌پێی راپۆرتی "سکۆتیا کاپیتاڵ" بڕی 1.58 ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه‌. ئه‌م كێڵگه‌یه‌ پشکی 60% دراوه‌ته‌ کۆمپانیای شاماران پیترۆلیۆم و 20% پشکی پیت ئۆیڵی تورکیه‌ و 20%پشکی کیپکۆیه‌ "واتا حكومه‌تی هه‌رێم".

سالار محەمود دەشڵێت " ئەو هێزە ناسنامە نادیارە لە میدیادا بهێزی ئاڵا سپیەکە ناسراوەو لە رێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە مەترسی ئەو هێزە لەسەر ئاسایشی دەڤەرەکەو پیلانی نیشتەجێکردن و دواتر ئاسەوارەخراپەکانی داومانەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومەتی شکستخواردووی کوردستان. بەڵام وەک پرسەکانی تر بە ئەرکی یاسایی و سیاسی و ئیداری هەڵنەسان بۆیە لەئەنجامی نابەرپرسیارێتی و کەمتەرخەمی و بێباکی ئەو کێڵگە گرنگەش لەدەستدرا. ئەم هەفتەیە داوای لێپرسینەوە دەکەین لە پەرلەمانەوە لە وەزیری هەڵهاتووی سامانە سروشتیەکان و ئەنجومەنی نەوت و غازی هەرێم. هەرچەندە پێشوەخت دەزانین ئەم حکومەتە پابەندی یاساکانی پەرلەمان و داخوازی پەرلەمانتاران نابێت. بەڵام ئێمە بۆ داکۆکی لەماڵ و سامانی گشتی بەئەرکی خۆمان بەردەوام دەبین".



PM:11:18:16/02/2018