بە ڤیدیۆ.. تورکیا چەکی کیمیاوی دژی خەڵکی عفرین بەکاردەهێنێت

میدیای نزیک یەپەگە و میدیاکانی تری رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکەن کە دوێنی هەینی ١٦ ی شوبات تورکیا بە چەکی کیمیاوای لە گوندێکی شاری عفرین دەدات و شەش هاوڵاتی بریندار دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار، ئێوارەی دوێنێ، سوپای تورکیا و چەتەکانی، بە چەکی کیمیایی گوندی " عرەندی"  سەربە ناوچەی شییە-ی سەربە عەفرینیان تۆپباران کردووە".

 ڕاگەێندراوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، شەش هاوڵاتی سڤیل بریندار بوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەری پزشکیان بۆ دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە سەرەڕای ئەوەی لەسەر جەستەی ژمارەیەک هاوڵاتی نیشانەکانی بەکار هێنانی چەکی قەدەغەکراو دەرکەوتووە و لە لایەن پزشکانی ڕۆژئاواوە پشتڕاست کراوەتەوە، بەڵام ناوەندە پەیوەندیدارەکانی نێودەوڵەتی لەوبارەوە بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

دیموستۆرا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کێشەکانی سورتا هەفتەی رابردوو لە وتارێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەشەڕی سوریادا لە شاری عفرینش گازی کلۆر بەکارهێنراوە.





AM:10:51:17/02/2018