پارێزگاری سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر داوا لە مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات بگەڕێنەوە بۆ پۆلەکانی خوێندن، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی رەتیدەکەنەوە.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا په‌یامێکی ئاراستەی مامۆستایان کرد‌و داوای لە مامۆستایان کرد بگەڕێتەوە بۆ سەر خوێندن و وتی "بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی خوێندن بهزویندویی بمێنێته‌وه، پێویسته جارێكی دیكه مامۆستایان هۆڵه‌كانی خوێندن گه‌رمبكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌بكه‌ن ببن به‌جێگره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌مڕۆژه‌یان له‌ماوه‌ی 26 ساڵدا بهئێمهشهوه به‌رهه‌مهێناوه".
هەڤاڵ ئەبوبەکرد پێیوایە ته‌واوی داواكاریه‌كانی مامۆستایان ڕه‌وان و بڕینی قوتی خه‌ڵك تاوانێكی گه‌وره‌یه و وتی " نابێت بچینه ژێرباری تاوانهكانهوهو به‌سزای پێچه‌وانه مامه‌ڵه بكه‌ین".
بەپێچەوانەی پەیامەکەی پارێزگارەوە عادل حه‌سه‌ن چاڵاکوانی دەستهی مامۆستایانی ناڕازیی، داواکەی پارێزگار رەتدەکاتەوەو دەڵێت "هه‌ركاتێك جه‌نابی پارێزگار یان هه‌ركه‌سێكی دیكه بایكۆتی مامۆستایان بشكێنێت ده‌بێت بڵێت له‌به‌رامبه‌ر چیدا بایكۆت ده‌شكێت".
عادل حه‌سه‌ن دەشڵێت "له‌مساڵدا بایكۆت به‌بڕیارێكی خۆڕسك بوه، به‌بڕیاری كه‌س نه‌كراوه تا به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی بشكێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر گیرفانی به‌تاڵی مامۆستایان بایكۆت كراوه، هه‌ركاتێكیش مامۆستایان قه‌ناعه‌تیان كرد ژیانیان دابینكراوه یان موچه‌ی ته‌واویان له‌به‌غداوه بۆدێت ئه‌وكات بایكۆت ده‌شكێنن".