بەوێنە .. سەرۆکی دوو فراکسیۆنی کورد دەبنە ئەندامی دوو لیستی عەرەبی

هەردوو سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان و فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەچنە دوو لسیتی عەرەبییەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، ئالا تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق کە چەند خوولێکە پەرلەمانتارە، چۆتە لیستی " الحل " کە لیستێکی سونەیەو بەشداری هەڵبژاردن پارێزگای کەرکوک دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، لەو لیستەدا ئالآ تاڵەبانی ژمارە ٤ پێ بدراوە.

هەرچی سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕانە، سروە عەبدولواحید، چۆتە لیستەکەی عەبادی سەرۆک وەزیرانەوە کەلیستەکە ناوی " نصر "و ژمارەی ٣ پێدراوە.

تا ئێستا نە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نە بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر چوونی ئەم پەرلەمانتارانەیان بۆ نێو ئەو دوو لیستە عەرەبییە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە، هەروەها دیار نییە ئایا تا ئێستا لەو دوو حیزبە کوردیەدا ماون، یان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.  




PM:01:53:17/02/2018