عەبادی و نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی لە میوشن لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە، بەبێ پێدانی هیچ زانیارییەک لەسەر ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە.

لە میانەی کۆبوونەوەکانی میوشن کە تایبەتە بە ئاسایش و ئارامی جیهان، ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و وەفدە هاورێکەی کە پێدکدێن لە مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و د، فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە کۆبووەوە.

تا هەر یەک لەلایەنی کوردی  و لایەنی عێراقی هیچ زانیاریەکیان لەسەر ناوەرۆکی کوبوونەوەکە بلآونەکردۆتەوە.



PM:02:40:17/02/2018