بارزانی ماڵپەڕێکی فەرمی دەکاتەوە

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ماڵپەڕێکی فەرمی دەکاتەوە.

ئاسۆ عەلی فەرەج راوێژکاری بارزانی لە پۆستێکدا بۆ ماڵپەڕی سپی دەڵێت " ماڵپه‌ڕی فه‌رمی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌ 3 زمان(كورد- عه‌ره‌بی- ئینگلیزی) په‌یام و هه‌واڵ و چالاكیه‌كانی تایبه‌ت به‌ سه‌رۆك بارزانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌".

راوێژکارەکەی بارزانی دەڵێت " ئێوه‌ی میدیاكاران ده‌توانن سوود له‌م ماڵپه‌ڕه‌ فه‌رمیه‌ وه‌ربگرن".

مەعسود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٤٦، لە مەھاباد، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستانە، مەسعوود بارزانی لە ڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدایکبووە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستاندا کە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩دا ئەنجامدرا، لەساڵی ٢٠١٣ لەپەرلەمانی کوردستانەوە ماوەی سەرۆکایەتی بۆ درێژکرایەوە، لەساڵی ٢٠١٥ ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی هات، بەلآم ئامادەنەبوو پۆستەکەی جێبهێڵیت، بەهۆی ئەو ناکۆکیەی لەسەر پۆستەکەی دروستبوو، پارتی پەرلەمانی پەکخست، رێگایان نەدا سەرۆکی پەرلەمان د. یوسف محەمەد بگەرێتەوە سەر کارەکەی وەک سەرۆکی پەرلەمان. 

لە کانوونی تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا دەستی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم کێشایەوەو ئەو پۆستە بە چۆڵی ماوەتەوەو دەسەلآتەکانی دابەشکران بەسەر سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری.

 




PM:04:17:17/02/2018