ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە پێش یاریەکەی چێڵسی بردنەوەی بەدەستهێنا


لە خولی ئیسپانیاو پێش رووبەڕووبونەوەی یانەی چێڵسی، یانەی بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی گرنگی بە دەستهێناو توانی ٢-٠ لە یانەی ئیبار بباتەوە.

بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی هەریەکە لە سوارێز و ئەلبا توانی یاریەکە بباتەوەو بە درێژایی ٩٠ خولەکیش توشی ناڕەحەتی هات، بە جۆرێک چەند جارێک یانەی ئیبار لە یاریگادا باشتر دەبینراو نزیکبوون گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆمار بکەنەوە بە تایبەت پێش ئەوەی ئەلبا گۆڵی دووەم و دڵنیایی بکاتەوە.

دوای ٢٤ هەفتە بەرشەلۆنە خاوەنی ٦٢ خاڵە لە خولەکەدا.





PM:08:16:17/02/2018