بەهۆى باران بارینی زۆر و ئەگەرى روودانى لافاوەوە، ئیدارەى گەرمیان بڕیاریدا سبەینێ بکاتە پشووى فەرمى.
لە ڕاگەیەندراوی ئیدارەی گەرمیاندا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە هاتووە "بە پشتبەستن بە راپۆرتی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێم کە ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کراوە و تیایدا پیشبینی باران بارینی زۆر و ئەگەر روودانی لافاوی کردووە".
هەروەها ڕایگەیاندووە "ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا، سبەینێ یەکشەممە رێکەوتی (۱۸ی شوباتی ۲٠۱۸) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە سنورەکە پشوی فەرمی بێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان".
ماوەى چەند رۆژێکە هەرێمى کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەرى شەپۆلیکى باران بارینەوە و مەترسی روودانى لافاوى لێدەکرێت.