شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی خراپی كەشوهەواوە تانكەرێك سووتەمەنی لەسەر ڕێگای سەرەکی سلێمانی - دەربەندیخان وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەست دا.


رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند "ئەمشەو تانکەرێک کە 30 هەزار لیتر نەوتی ڕەشی لە گەرمیانەوە بۆ شاری سلێمانی دەگواستەوە، لە نزیک گوندی بیرکێ کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا".

ئاشکراشیکرد كە هۆكاری رووداوەكە بۆ خراپیی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە و تانكەرەكەش کەوتووەتە نێو چاڵێکی گوندەکەوە، کە 30 مەتر لە ئاستی شەقامەکەوە قوڵە و شۆفێری تانكەرەكەش دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.



PM:11:11:17/02/2018