شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچهی هەتای لەناو خاکی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا هێرشیانکردە سەر سەربازگەیەکی هێزەکانی تورکیا و چەندین سەربازی تورکیا کوژران.
میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویانکردەوە ئۆپەراسیۆنەکە لە گوندی قرغخانی شاری هاتای سەر بە لیوای ئەسکەندەرۆنە ئەنجام دراوە و تیایدا 7 سەربازی تورک کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.
ئهوهش زانراوه كه ئهو بارهگایه شوێنی پیلانی هێرش و کردەوه سەربازییەکان بووه بۆ سەر عەفرین و ناوەندێکی زۆر گرنگی سوپای توركیا بووه.
یەپەگە و هێزهكانی سوریای دیموكرات داواشیان له هاوڵاتیانی مهدهنی كردووه لە هەموو شوێنێک خۆیان لە بنکە و بارەگاکانی تورکیان بەدور بگرن، چونکە لەمەودوا دەبنە ئامانجی چالاکیی شەڕڤانان.