گەنجانی یەکێتی: یەکێتی لەلێواری هەڵوەشانەوە نزیکە

گەنجانی یەکێتی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای دەکەن کە حیزبەکەیان لەکەناری هەڵوەشانەوە نزیک بۆتەوە.

لە بەیاننامەیەک کە بەناوی " بەیاننامەی هۆشداری و ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە دۆخی یەکێتی" کە بۆ سپی نێردراوەو ژمارەیەک گەنجی سەر بەو حیزبە دەریان کردووە تیایدا هاتووە".

یاننامەی ھۆشداری و ئـاگادارکردنەوە سەبارەت بە دۆخی یەکێتی " لەھەمووی کارەستتر و زیان بەدوای خۆیداھێنەرتر بۆیەکێتی ،ئـەوەیە ئـەوانەی بانگەشەی پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی دەستگرتن بەڕێبازەکەی مامەوە دەکەن ،دەموو چاو ڕزیوەکانی نێو یەکێتین کەبەڕووکەش لەگەڵ یەکێتین و ژێربەژێر کار بۆ باڵێکی جیابووە دەکەن" .

 

دەقی بەیاننامەکە

بەیاننامەی هۆشداری و ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە دۆخی یەکێتی


وەکوھەمووان ئـاگادارن کەیەکێتی لەدۆخێکی تەواوھەستیاردایە ،بەھۆی ھەڵپەوبازرگانیکردنی بەشێکی زۆر لەسەرکردەکانی و نەمانی بڕیارتێیدا ،جۆرێک لە پاشاگەردانی دروستبووە و لەلێواری ھەڵوەشاندنەوە نزیک بووەتەوە.


لەھەمووی کارەستتر و زیان بەدوای خۆیداھێنەرتر بۆیەکێتی ،ئـەوەیە ئـەوانەی بانگەشەی پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی دەستگرتن بەڕێبازەکەی مامەوە دەکەن ،دەموو چاو ڕزیوەکانی نێو یەکێتین کەبەڕووکەش لەگەڵ یەکێتین و ژێربەژێر کار بۆ باڵێکی جیابووە دەکەن .


ئـێمە وەکو ناوەندی گەنجانی یەکێتی لەگەرمیان کەلەساڵی ٢٠١٢وە دامەزراوین لەژمارەیەکی زۆرگەنجی دڵسۆزی یەکێتی پێکھاتووین، لەمکاتەدا کە عێراق و کوردستان لەبەردەم چەندین ھەڵبژاردنی چارەنوسسازدان ،ئـەنجامی ئـەم ھەڵبژاردنانە داھاتووی یەکێتی یەکلایی دەکەنەوە بویە بە پێویستی دە زانین چەند خاڵێک ئـاراستەی سەرکردەو کادیر و یەکێتی یە دڵسۆزەکان بکەین .


١- پەلە بکرێت لەئـەنجامدانی کۆنگرەو ڕێگەنەدرێت بەرپرسە دەم و چاو ڕزیو و ناشرینەکانی ناو سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بەھیچ پاساوێک ھەوڵی دواخستنی بدەن .


٢- کۆنگرەیەکی ئـیرادەدار ئـەنجام بدرێت تێیدا ئـەم دەم و چاوانەی نێو سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی دوربخرێنەوە کە ٢٧ساڵە خەریکی بازرگانی و فەرھودکارین و جەماوەر لەبەرئـەوان لە یەکێتی تۆراون ،کەچی ئـێستا موزایدەی پاکێتی دەکەن و ژێربەژێریش بۆباڵێکی جیابووەوە کاردەکەن.


٣-کۆنگرە ببێتە ھۆی چاکسازی کردنی ڕاستەقینە لەنێو ڕیزەکانی یەکێتیدا ،بەدوور خستنەوەی بازرگانەکان و ھێنانە پێشەوەی ژنان و گەنجی پاک و دڵسۆزو بەتوانا و ئـەزموون دار بۆ نێو ناوەندی بڕیاردانی یەکێتی .


٤- ئـامانج لەبەستنی کۆنگرە ڕێککەوتن نەبێت بۆ پشک و پشک داری و دیسانەوە دابەشکردنی پۆستەکان لەسەر بنەمای تە وافق ،بەڵام ئـامانج لەکۆنگرە نوێکردنەوەی یەکێتی و کۆتایی ھێنان بەباڵ باڵێن و گۆڕانکاری ڕیشەی بێت تێیدا.


لەکۆتایدا وەکوناوەندی گەنجانی یەکێتی لەگەرمیان، ھەموولایەک ئـاگاداردەکەینەوە جەماوەری کوردستان و لایەنگرانی یەکێتی و کەس و کاری شەھیدان توڕەن ،زویرن و دڵنیاشن لەخراپی دۆخی یەکێتی .


بۆیەئـاگادارتان دەکەینەوە کەرپێش پرۆسەکانی ھەڵبژاردن کۆنگرەیەکی پاک و بێگەرد ئـەنجام نەدەن وە یەکێتی نوێ نە کەنەوە ، لەبەرپرسەبازرکان و دەم و چاوە ڕزیوەکانی پاک نەکەنەوە ،ئـەوا یەکێتی بەرەو ھەڵدێر دەڕوات ، بەپێچەوانەوە نوێ بوونەوەی یەکێتی ،یەکسانە بەئـاشت بوونەوەی جەماوەر و ھەڵسانەوەی یەکێتی یە کە ی مام .


ناوەندی گەنجانی یەکێتی لەگەرمیان .

17 / 2/ 2018

 



AM:09:43:18/02/2018