ئاسایشێكی پارتی كوژرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش پارتی‌ لە كەركوك كوژرانی‌ كارمەندێكی‌ لە گەڕەكێكی‌ شارەكە راگەیاند كە هاوكات كوڕی هونەرمەندێكیشە.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی‌ دەست "سپی میدیا" كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش پارتی‌ لە كەركوك رایگەیاند كە "بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمشەو كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشمان بە ناوی (سەمیر حەسەن غەریب) كە دەكاتە كوری ھونەرمەندی ناسراوی شاری كەركوك (حەسەن غەریب) بە دەستێكی رەش و چەپەڵ لە بەردەم ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی (حوریە)ی شاری كەركوك شەھید كرا".

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوە هاتووە كە "بە ناوی بەرێوەبەری ئاسایشی كەركوك و تەواوی ئەفسەرو كارمەندان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كاك (حەسەن غەریب) و كەس و كار و بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەین".

ڕاشیگەیاندووە "داواكارین لە خوای گەورە شەھید (سەمیر) و سەرجەم شەھیدانی كوردوكوردستان بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبوریش بە كەس و كارو خانەوادەكەی ببەخشێت".



PM:02:41:18/02/2018