نوسینگەی د.یوسف محەمەد، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ"سپی میدیا نێردراوە هاتووە "كاندیدكردن و هه‌ڵبژاردن و به ئه‌ندام بونی د. یوسف محه‌مه‌د و ئه‌ندامانی تری په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هیچ گرفتێكی یاسایی نیه".
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی (د. یوسف محه‌مه‌د)ەوە:
له هه‌ندێ ناوه‌ندی میدیاییەوە، لێدوانی موحسین سه‌عدون پەرله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به كاندید كردنی سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، گوایا له‌م ڕوه‌وه گرفتی یاسایی هه‌یه.
به جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌م قسانه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نیه و كاندیدكردن و هه‌ڵبژاردن و به ئه‌ندام بونی د. یوسف محه‌مه‌د و ئه‌ندامانی تری په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هیچ گرفتێكی یاسایی نیه.
وروژاندنی ئه‌م پرسه، نیشانه‌ی ترسی گه‌وره‌ی پارته‌كانی تره له ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كاندید كردنه‌وه‌ی ناوبراو. هه‌مو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌روه‌ك چۆن پرسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له ناوبراو، له دوای ١٢/ ١٠/ ٢٠١٥ له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه شكستی خوارد، به دڵنیاییه‌وه ئه‌م هه‌وڵه‌ش پشتیوان به‌خوا و ئیراده و ده‌نگی هاونیشتیمانیانی ئازیزی كوردستان و، پشت به‌ست به راستیی یاسایی پشتڕاستكراو، شكست ئه‌خوات.
نوسینگه‌ی
د. یوسف محه‌مه‌د سادق
١٨/ ٢/ ٢٠١٨