پەردە لەسەر پەیكەری بەختیار عەلی لادرا

لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری ڕۆماننوسی ناسراوی كورد بەختیار عەلی لادرا.

ئەمڕۆ لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەك لە نوسەران و هاوڵاتیان پەردە لەسەر پەیكەری بەختیار عەلی لادرا، كە لەلایەن پەیكەرتاش چێنەر نزار دروستكرابوو.

بەختیار عەلی ڕۆماننوسی كورد، لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، لە سەرەتای هەشتاكان قەسیدەی (نیشتمان)ی نوسیوە، لە نەوەدەكانیش چەندین وتار و بابەتی نوسیوە و لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر چەندین كۆڕ و سیمیناری بەڕێوەبردووە.

بەختیار عەلی لە كۆتایی نەوەدەكان هەرێمی كوردستانی بەجێهیشتوە و چووتە ئەڵمانیا و تا ئێستاش هەر لەوێ دەژی بەشێك لە بەرهەمەكانی بەختیار عەلی بۆ چەندین زمانی بیانیی وەرگێڕدراون.







 






 



PM:01:42:19/02/2018