خشتەیەکی نوێی موچە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم خشتەیەکی نوێی موچە ڕاگەیەند و لە سبەینێوە تا پێنجشەممە موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دابەش دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى دارایی و ئابوری هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، سبەینێ تا ڕۆژی پێنجشەممە موچەی یەكەكانی (٧٠ و ٨٠)ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا هیچ ئاماژەیەکی بە کاتی دابەشکردنی موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە و شارستانى نەکردووە، کە هەتائێستا موچەى مانگى سێى ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، هاوکات تائێستا خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان موچەی مانگى هەشت و کەمئەندامان و زیندانیانی سیاسییش موچەى مانگى شەشی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.



PM:04:30:19/02/2018