"سروە عەبدولواحید لە لیستەکەی عەبادی کشایەوە"

سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لەخۆكاندیدكردنی لە لیستەکەی حەیدەر عەبادی کشایەوە.


جەمال حاجی محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە "ئاوێنە"ی رایگەیاندووە كە "سروە عەبدولواحید لەخۆكاندیدكردنی لەسەر لیستی هاوپەیمانی سەركەوتن بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، كشاوەتەوە".

لەبارەی ئەوەی ئایا كشانەوەی لەسەر داوای بزوتنەوەی گۆڕان بوە ناوبراو هیچ زانیارییەكی ئاشکرانەکردووە.


پێشتر سروە عەبدولواحید رایگەیاندبوو كە لەسەر لیستەكەی حەیدەر عەبادی لەسەر ئاستی پارێزگای بەغدا خۆی كاندیدكردوە و بزوتنەوەكەشی ئاگاداری ئەوەیە، بەو هۆیەشەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە هێرشێکی ئیعلامی لەدژی بەڕێوەدەچێت.



PM:07:04:19/02/2018