وتەبێژی یەپەگە: لەگەڵ سوریا نەگیشتووینەتە رێککەوتن

وتەبێژی یەپەگە رەتیدەکاتەوە گەیشتبێتنە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی چەند یەکەیەکی سوپای سوریا بۆ سنورەکانی کانتۆنی عەفرین.

نوری مەحمود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز، رەتیکردوەتەوە یەپەگە و سوپای روسیا گەیشتبێتنە رێککەوتن لەبارەی هاتنی چەند یەکەیەکی سوپا بۆ سنوری عەفرین لەپێناو وەڵامدانەوەی لەشکرکێشی و هێرشی تورکیا.

وتوشیەتی؛ تەنها داواکارییەک هەبوە بۆئەوەی سوپا سنورەکان بپارێزێت و هیچ رێککەوتنێک لەئارادا نییە.


PM:11:19:19/02/2018