دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رابه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، لە سبه‌ینێوه‌ ٤ شەممە ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی، كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كه‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت وه‌ستاوه‌.

ئه‌مڕۆ 20ی شوباتی 2018، به‌ڕێوه‌به‌رابه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایگه‌یاند " بڕیاره‌ له‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه ‌ده‌ست بكرێت به‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ بنكه‌ی سێ".

به‌هۆی كه‌می هاتنی نه‌وت له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت زۆر به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تائێستا ته‌نها دوو بنكه‌ له‌ناو سلێمانی نه‌وت به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه‌.



PM:07:27:20/02/2018