حکومەتی فیدراڵ لێدوانێک لەسەر مووچە دەدات

حکومەتی عێراق بڕینی برێک لە مووچەی مووچەخۆران دەخاتە ئەستوی پەرلەمانی عێراق.

سەعد ئەلحدیسی وتەبێژی حکومەتی عەبادی، لە لێدوانێکی بۆ میدیا عێراقییەکان بڕینی برێک لە مووچەی مووچەخۆرانی دەوڵەت دەخاتە ئەستۆی پەرلەمانی کوردستان.

وتەبێژەکەی حکومەت جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان وەک حکومەت لێی بەرپرس نین و ئەوەی لێی بەرپرسە، پەرلەمانەو، دەتوانن لەگەڵ پەسەندکردنی یاسای بوودجەدا لێی پەشیمان ببنەوە.

حەدیسی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە یاسای بوودجە لە پەرلەمانی عێراق بەزووی تێپەڕێنرێت.

ماوەی دوو ساڵە سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت ٣،٨ لە مووچەکەیان دەبڕدرێت بۆ ئاوارەکان و حەشدی شەعبی.



PM:05:11:21/02/2018