مەلا بەختیار وەڵامی مەحمود سەنگاوی دەداتەوە و دەڵێت " ئێستا له هه‌لومه‌رجی دادڕانی دهمامكهكانداین. ئه‌وه‌تا روخساره راسته‌قینه‌كانی سیاسهتبازو ههڵپهكهرهكان بۆ دهسهڵاتو په‌رله‌مان، ده‌ركه‌وتن. دڵنیاین زۆر نابات، به‌ڵگه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره، له‌سه‌ر ئه‌م لێبوكانهو ئه‌م هه‌لپه‌رستانه، ئاشكرا ده‌بن".
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی پێشووی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌لاپه‌ره‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌ناونیشانی (ده‌مامكی ههلپهرستو ههڵپهكهرهكان.. ده‌دڕێن!) دەڵێت "هیچ چهشهیهك له‌دونیای سیاسه‌تدا، به‌ئه‌ندازه‌ی دهسهڵاتو ده‌سه‌ڵاتخوازیی، گه‌وهه‌ری سیاسهتمهدارو سیاسهتبازو پیلانگێڕه‌كان رسوا ناكات" .
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت " ده‌سه‌ڵاتخواز، هه‌میشه ههڵپهرستیشه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكات، له‌حزبه‌كه‌ی، له‌مێژووه‌كه‌ی، له بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له خزم‌و كه‌سوكاریشی، هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌وانه‌ی، بهسروشتییو ته‌ندروستی پێنهگهیشتبن؛ ئه‌وانه‌ی به خزم خزمێنه‌و په‌یژه‌ی دهستهبازیو هه‌لپه‌رستی، پێشخرابن، ئه‌م به‌ناو سیاسی‌و سه‌ركرده‌و په‌رله‌مانتارانه، له‌كاتێكدا، پاره‌یان بۆ رۆ ده‌كرێ‌و ده‌رگای ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وایان بۆ ده‌كرێته‌وه، هه‌م به‌رپرسه‌كان فریودهدهنو هه‌م رای گشتی چه‌واشه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك، گه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌یان ده‌رده‌كه‌وێ‌و په‌ت په‌تێنه‌ی سیاسه‌ته‌كانیان ئاشكراده‌بێ، ئا ئه‌مانه، لادهدهنو بادهدهنو هه‌تاڕاده‌ی خیانه‌ت، لایان ئاساییە شه‌رم له هیچ بڕیارێك نه‌كه‌نه‌وه".
راستەوخۆ مەلا بەختیار وەڵامی سەنگاوی دەداتەوەو دەڵێت" ئێستا له هه‌لومه‌رجی دادڕانی دهمامكهكانداین. ئه‌وه‌تا روخساره راسته‌قینه‌كانی سیاسهتبازو ههڵپهكهرهكان بۆ دهسهڵاتو په‌رله‌مان، ده‌ركه‌وتن. دڵنیاین زۆر نابات، به‌ڵگه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره، له‌سه‌ر ئه‌م لێبوكانهو ئه‌م هه‌لپه‌رستانه، ئاشكرا ده‌بن. من دڵنیام، ژێر به‌ڕه، له‌ناو هه‌موو جومگه‌كانی حزبایهتیو حكومه‌تدا، سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌وانه‌ی درۆ له‌گه‌ڵ حزبهكهیانو بیروباوهڕیانو ستراتیژی مام جه‌لال ده‌كه‌ن، ده‌كه‌ونه سه‌ر به‌ڕه. كه‌مێك پشوی زیاتری ده‌وێ!".