ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید سەرکەوت بۆ پلەی سێیەم


لە خولی ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید هەنگاوێک هاتە پێشەوەو ئێوارەی ئەمڕۆ توانی لە یارییەکی دواخراودا لە یانەی لیگانیس بباتەوەو پلەی سەربکەوێت و بێتە پلەی سێیەم.

ریاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی لیگانیس و لە ئەنجامدا توانی ٣-١ یاریەکە بباتەوە.

گۆڵەکانیش هەریەکە لە ڤازکوێز و کاسێمێرۆ و رامۆس تۆماریان کرد.

بەم سێ خاڵە ریاڵ مەدرید ٤٨ خاڵی هەیەو لە پلەی سێیەمی لالیگا دێت.





PM:10:47:21/02/2018