ڤیدیۆ:رۆما دۆڕاو مانچستەریونایتد بە یەکسانبوونەوە گەڕایەوە


ئەمشەو بە دوو یاری کۆتایی بە یارییەکانی چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هاتوو یانەی رۆما بە یانەی شاختار دۆراو یانەی مانچستەریونایتدیش بە یەکسانبوونەوە گەڕایەوە.

لە یەکەم یاریدا یانەی مانچستەریونایتد بووە میوانی یانەی سیڤیاو لە ئەنجامدا هەردوو یانە سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵکردن و بە درێژایی ٩٠ خولەک یاریگایان بە بێ گۆڵ بە جێهێشت.

لە یاریەکی تردا یانەی شاختار توانی ٢-١ شکست بە یانەی رۆمای ئیتاڵیا بێنێت و بە شکستەوە هەواڵەی ئیتاڵیا بکاتەوە.

سەرەتا یانەی رۆما بە گۆڵی یاریزانی تورکی ئوندر پێشکەوت، بەلام یانەی شاختار توانی بە دوو گۆڵ وەڵامی یانەی رۆما بداتەوەو لە لایەن فێریراو فێردەوە رۆما توشی دۆڕان بکات.








AM:12:53:22/02/2018