حكومه‌تی عیراق زانیاریه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به‌فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئاشكراده‌كات و وته‌بێژی حكومه‌تی عیراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رێمی كوردستان ڕازیبوه به‌سه‌رپه‌رشتیكردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی به‌غداوه".
ڕۆژنامه‌ی سه‌باح جه‌دید له‌زاری سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراقه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، "سه‌رجه‌م ئه‌و لیژنانه‌ی به‌غدا كه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم هه‌نگاوی باشیان بڕیوه‌و هه‌رێمی كوردستانیش هاتۆته پێشه‌وه".
ئاشكراشیكردوه، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕازیبوه به‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق فه‌رمانبه‌رانی خۆی ڕه‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی بكه‌ن بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه".
حه‌دیسی ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه، به‌ره‌و پێشچونی زۆرباش له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان، وه‌كو ئه‌و وتویه‌تی "له‌دوای دیداره‌كانی (به‌غدا، داڤۆس‌و میوشن) كه له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و عیراق به‌ڕێوه‌چون، هه‌نگاوی ئه‌رێنیش ده‌بینرێت".