ڤیدیۆ.. تەرمی ژمارەیەک چەکداری داعش لە ماڵێکدا دۆزرایەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە تەرمی 80 چەکداری داعش لە ناوچەیەکی نزیکی موسڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەدۆزرێتەوە.


ئەو تەرمانە لە خانووێکی وێرانبووی شارەدێی مەیدان لە نزیک رووباری دیجلە دۆزراونەتەوە، کە هەموویان لەسەر یەک کەوتبوون.

کەناڵی (ئەلحەدەس) گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو تەرمانەی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، نامەیەک لە گیرفانی یەکێک لە تەرمەکانی چەکدارەکانی داعش، دۆزراوەتەوە.


لە نامەکەدا، کە بە زمانی رووسی نووسراوە، ئەو چەکدارەی داعش داوای لێبووردنی لە دایکی کردووە، بەهۆی ئەوەی ئازاری پێ گەیاندووە.





PM:02:13:22/02/2018