له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان "كه‌نه‌كه" و رێكخراوه
مه‌ده‌نییه‌كان له شارى هه‌ولێر بڕیاردرا رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى
له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه "رێباز
یوسف" سه‌رۆكی تۆڕی رێكخراوه‌كانی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،
بڕیاردرا كاتژمێر 2 ى پاش نیوه‌ڕۆى رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتى 24 ى شوباتی 2018 له سه‌رتاسه‌ری
هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیكردن له عه‌فرین به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆكی تۆڕی رێكخراوه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد
"داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ین به‌شداری
له‌و خۆپیشاندانه بكه‌ن".