حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا میلاكی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم بخاته سه‌ر به‌غدا و "له‌مه‌ودوا موچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی هه‌رێم له به‌غدا دابین ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز، كازم ئه‌لعه‌قابی سه‌رۆكی ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراق، بڕیارێكی حكومه‌تی ئاشكراكردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی میلاكی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم بۆسه‌ر به‌غدا.
ناوبراو راشیگه‌یاندووه: له‌مه‌ودوا موچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه دابین ده‌كرێت و سه‌رجه‌م داهاته‌كانی ئه‌و ده‌روازانه‌ش ده‌چێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی.
ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عیراق، له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا دێت بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاته‌كانی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی له به‌غدا.