لەسەر سەفەری بۆ دەرەوەی وڵات
پەرلەمانتارێکی گۆڕان روونکردنەوە دەدات


زولفا مەحمود پەرلەمانتاری گۆڕان لەسەر سەفەرکردن و نیشتەجێبوونی لەدەرەوە وڵات روونکردنەوە دەدات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو زانیاریانە راستنین.

لەنووسینێکدا زولفا مەحمود پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت " لە ماوەی رابردوو چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاویان کردەوە کە گوایە بەندە هەرێمی کوردستانم جێهێشتوە و داوای مافی پەنابەریم کردوە، بەشێک لەو دەزگا رۆژنامەوانیانە بە بێ ئەوەی هیچ قسەیەک لەگەڵ من بکەن بەناوی من لێدوانیان بۆخۆیان داوە".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆران دەڵێت " لە رێگەی ئەم رونکردنەوەیە بەهەموو لایەکی رادەگەینم کە من وەک پەرلەمانتار بەردەوامم، بەڵام بەهۆی باری تەندروستیم نەمتوانیوە لە پێنج دانشتنێکی پەرلەمان بەشداری بکەم و بۆ ئەمەش سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکەم ئاگادار کردۆتەوە و مۆڵەتیان پێداوم، دوای ئەوەی پزیشک رێگەی دا و لە چەند رۆژی داهاتوو بەردەوامی دەدەم بە کارەکەم وەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان و سەرۆکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی کوردستان".

لە رۆژانی رابردوودا چەند میدیایەکی کوردی هەواڵی سەفەرکردن و نیشتەجێبوونی زولفا مەحمودیان بڵاوکردەوە. 



PM:11:04:23/02/2018