ئەحمەدی حاجی رەشید: گەندەڵی زۆر لە لیستی مووچەی فەرمانبەران دەرکەوتووە

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "گرفتی گەورە لەمەسەلەی وردبینی کردنی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمدا هەیە".

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه‌، "لیژنه‌ی وردبینیكردن له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دۆسیه‌ی گەندەڵی زۆری بۆ دەرکەوتووە".

به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، "گرفتی گەورە لەمەسەلەی وردبینی کردنی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمدا هەیە".

به‌ڵام بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له‌په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه‌ "ئێستاش ئومێدم هەیە بەغدا موچەو بودجەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات".



AM:12:14:24/02/2018