کەشناسی باری کەش و هەوای ڕاگەیاند

كەشناسی هەرێم رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و سبەی ئاسمان نیمچە هەور و  هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارین بەتایبەت لە ئێوارەدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند كە ئەمڕۆ لە شارەكانی‌ هەرێم ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و باران لە هەندێک شوێنی جیا دەبارێت.

لەەڕوو كە سبەینێ چوارشەممە 21ی شوباتی‌ 2018، لە شارەكانی‌ هەرێم ئاسمان نیمچە هەور و  هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ لەگەڵ ئەگەری باران بارین بەتایبەت لە ئێوارەدا.



AM:11:00:24/02/2018