بڕی باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیەندرا

کەشناسی ھەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە ھەولێر 2.8 ملم، لە سلێمانی 3.7 ملم، لە دھۆک 1.6 ملم، لە کەرکووک 24.8 و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 2.4 ملم باران باریوە.



AM:11:16:24/02/2018