شەوی ڕابردوو لە گوندێکی دەڤەری سۆران هاووڵاتییەک، کوژرا و کەسێکیش بەو تۆمەتی کوشتنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
راید هاوار ئەرگۆشی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕاگەیاند "کاژمێر 8:30 خولەکی درەنگانی ئێوارەی دوێنێ، هەینی 23-2-2018 ئاگادار کراینەوە، بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی "سیتکان"ی سەر بە ناحیەی دیانا، لە دڤەری سۆران، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش بۆمان دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (م . خ . ح ) لە دایکبووی ساڵی ۱۹۷۹ کوژراوە و کەسێکیش بەهۆی رووداوەکە دەسگیر کرا".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران وتیشی "تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی (٤۰٦) یاسای سزای عێراقی دەستگیر کرا و دانی ناوە بە تاوانەکەیدا ناوە و تەرمی کوژراوەکەش ڕەوانە پزیشکی دادی کرا و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە".