عەلی حەمە ساڵح داهاتی نەوت ئاشکرادەکات

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان،  داهاتی نەوت ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەوە دەكات، كۆی گشتی داهاتی مانگێكی نەوت دەكاتە ٦٠٣ ملیۆن و ٥٧١ هەزار.

عەلی حەمەساڵح، لە لاپەرەی خۆی نوسیویەتی "لەم دۆخەشدا هەردزی، هەر زوڵم و ستەمكاری بەپێی داتاكانی سایتی تایبەت بە فرۆشتنی نەوت لە جیهاندا، لە ٢٠ ڕۆژی یەكەمی مانگی دووی ئەم ساڵدا، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە بە تێكڕا ٣٧٠ هەزار و ٣٨١ بەرمیلی فرۆشتووە، نرخی نەوتی برێنت ئێستا ٦٧ دۆلارە، ئەگەر نەوتی هەرێم ٥٠ دۆلاری مابێتەوە داهاتی مانگێك ٥٥٥ملیۆن ٥٧١ هەزار دۆلار دەكات".

هەروەها دەڵێت"داهاتی پاڵاوتن و فرۆشتنی نەوتی ناوخۆ ٤٨ ملیۆن دۆلار، كۆی گشتی داهاتی مانگێكی نەوت دەكاتە ٦٠٣ ملیۆن و ٥٧١ هەزار، بۆ دوو مانگ دەكاتە یەك ملیار و ٢٠٧ ملیۆن دۆلار، بەڵام دەسەڵات لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا نزیكەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری داوە بە موچە!".

ئەو پەرلەمانتارە لەنوسینەكەیدا دەپرسێت، "٧٠٠ ملیۆنەكەی دیكە كوا؟ پێشمەرگە هەیە چوار مانگە یەك موچەی وەرگرتووە! وەك تێبینیەكیش ئەوە دەخاتەڕٍوو، خەرجی وەزارەتەكان لە داهاتی ناوخۆیەو پەیوەندی بە نەوتەوە نیە".



AM:11:55:24/02/2018