تورکیا ئامارێکی نوێی شەڕی عەفرین ڕاگەیەندرا

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئامارێکی نوێی لەبارەی شەڕی عەفرینەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە کە هەتا ئێستا نزیکەی ٢ هەزار شەڕڤان کوژراون.

بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتون هەتا ئێستا، "١٩٣١ شەرڤان شەهیدبوون و تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٨ شەڕڤان کوژراون".

وەزارەتی بەرگری هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە '' لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەتا ئێستا تەنها ٣٢ سەربازی تورک کوژراون''، بەڵام ئاماژەی بە ژمارەی چەکدارە کوژراوەکانی تری نەکردووە کە لە ریزی میلیشیا چەکدارەکان شەڕ دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەرەای شەڕەوە تا ئەمڕۆ لەلایەن هەردوو بەرەی شەڕەوە ئاماری جیاوازی کوژرا و برینداران بڵاودەکرێتەوە.



PM:12:21:24/02/2018