خانمه هونه‌رمه‌ندێكى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى، كه له چه‌ندین فیلمى سینه‌مایی وڵاته‌كه‌یدا ڕۆڵى بینیوه كۆچى دوایی كرد.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كه ناناتێ فێبراى، خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و سه‌ماكارى ئه‌مریكى، له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له شارى (پالۆس ڤێردس)ى ویلایه‌تى (كالیفۆرنیا)ى ئه‌مریكا، له ته‌مه‌نى 97 ساڵیداگیانى له‌ده‌ست داوه.
ناناتێ به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین خانمه هونه‌رمه‌نده‌كانى ئه‌مریكا داده‌نرێت، خاوه‌نى چه‌ندین خه‌ڵات بوو، هه‌روه‌ها له چه‌ندین فیلمى سینه‌مایی وڵاته‌كه‌شى ڕۆلى بینی بوو.
جگه له‌مانه‌ش، ناناتێ گۆرانیبێژ و سه‌ماكاریش بوو، خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانیی تایبه‌تیی خۆیه‌تى و هه‌وادارێكى زۆریشى هه‌بوو.