جەبار یاوەر ڕایگەیاند ئەو 365 ملیۆن دۆلارەی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە دابینیکردوە، ئومێد هەیە رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی بکرێت. کە وەک مووچەیە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە هاوکاری وڵاتانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ ساڵی 2018 کە بڕەکەی 365 ملیۆن دۆلارە، بە چەند قۆناغێک دابەشی دەکەن بە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا.
باسی لەوەشكردوە "هەفتەی رابردوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەمریکا کۆبوینەتەوە، ئەوان یەکلاییان کردەوە، لەنێو ئەو هاوکارییەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێشکەشی عێراق کراوە، بۆ پێشمەرگەش 365 ملیۆن دۆلار یەکلایی کراوەتەوە".
هەروەها وتوشیەتی "هەموو ئەو هاوکارییەی ئەمریکا لەگەڵ پارە و داهاتی هەرێم وەکو مووچە دەدرێتە پێشمەرگە و سبەی دابەشدەکرێت، هاوکارییەکە بۆ 36 هەزار پێشمەرگەیە و دابەشکردنەکەش لەمساڵدا هەموو مانگێک بەردەوام دەبێت".