تابلۆیەکی خانمە شێوەکارێکی کورد کە "نیمچەڕووت" بووە هەرای ناوەتەوە و کاردانەوەی لە زانکۆی گەرمیان لێکەوتووەتەوە.
دوێنێ له زانكۆی گه‌رمیان، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ 19 گه‌نج و لاوی شێوه‌كار كرده‌وه و له پێشانگاكه پێنج تابلۆی لابران، ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
بێریڤان محه‌مه‌د، خاوه‌نی دووان له‌و تابلۆیانه بە ماڵپەڕی "خەندان"ی وتووە له كاتی نمایشكردنی تابلۆكان، چوار كچه قوتابی داوایان كردوه ئه‌و تابلۆیانه لابه‌ن" كه نیمچه ڕوتن".
ئەو خانمە شێوەکارە وتوشیەتی "سه‌ره‌تا رازی نه‌بووین، به‌ڵام دواتر هه‌ڕه‌شه‌یان كرد كه تابلۆكان ده‌شكێنن، ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه نه‌كه‌وێته‌وه ناچاربووین ئه‌و وێنانه لاببه‌ین و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه".
ڕاشیگەیاندووە "یه‌كێك له تابلۆكانی به‌نده كه نیمچه رووته ناوی مه‌ینه‌تی-یه‌و له بنه‌ره‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هونەرمەند ڤان کوخ، كه‌باسی ئافرەتێکە جلی لەبەردا نییەو ڤان کوخ لەبارەی ئەم تابلۆیەوە لە نامەیەکیدا بۆ تیۆ-ی برای نووسیوویەتی(ئەم کچە داماوە کە ئێمەی پیاوان پێی دەڵێین سۆزانی، بەڵام لەڕاستیدا ئەوە پیاوانن ئەوان دەکەن بە سۆزانی بۆ بژێوی ژیانیان پارەیان پێدەدەن و لەبەرامبەردا سێکسیان لەگەڵ دەکەن".
محه‌ممه‌د قاسم، كه به"تابلۆی ماچ" به‌شداری پێشانگاكه‌ی كردووه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوە و رایگەیاندووە زانكۆیه‌ك یان ناوه‌ندێكی مه‌عریفی بكه‌وێته ژێركاریگه‌ری چه‌ند كچه قوتابییه‌ك باشتره پرۆسه‌ی خوێندن تێیدا رابگیرێت".
وتییشی، تابلۆكه‌ی من ناوی (ماچ) بووه و گوزارشت بووه له ئازادی خوشك و براكانمان له كۆمه‌ڵگا "له كاتێكدا دوو مانگ خه‌ریكی كێشانی ئه‌و تابلۆیه بووم، به‌ڵام رێگه‌نه‌درا نمایشی بكه‌م